سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كلدانی له‌جیهان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/23، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیى له صفا‌ء هندى سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كلدانی له‌جیهان و شاندێكی یاوه‌رى كرد.
له‌دیدارێكدا كه جنان جه‌بار بۆیا ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یبوو، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى په‌رله‌مان بۆ نوسینی ڕەشنووسی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی پێكهاته‌كان له‌ده‌ستووردا كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگیركردنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانین له‌ده‌ستوورداو له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووریشدا پێكهاته‌كان نوێنه‌ری خۆیان له‌لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا ده‌بێت و ده‌توانن له‌وێ ماف و داواكارییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو"، گووتیشی: "نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پرۆسه‌یه‌كی گرنگه‌و پێویستیی به‌كۆده‌نگیی نیشتمانی و ڕازیبوونی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانه".
لای خۆیه‌وه صفا‌ء هندى سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كلدانی له‌جیهان، داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد له‌كاتی نوسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا ڕه‌چاوی مافی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت و ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه له‌ڕه‌شنووسی پێشوودا ناوى كلدان سریان ئاشوور به‌یه‌كه‌وه هاتووه، داوایكرد كه له‌ڕه‌شنووسی ده‌ستوورى نوێ‌دا ئه‌و ناوانه له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه.