سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیا پێشوازیى له‌كونسوڵی گشتیی چین و جێگرى كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدڕال كرد
له‌درێژه‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا تایبه‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/16، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌جیا پێشوازیى له نی روچی كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی و سڤین كرا‌و سپێ جێگری كونسوڵی گشتیی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ كرد.
له‌هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا كه‌هه‌ریه‌ك له د.بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی، ڕۆژان محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی، به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ئاماده‌یبوون، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، شیكردنه‌وه‌یه‌كی وردی بۆ یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعشی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد‌و ڕه‌هه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌ی بۆ كونسوڵی چین و جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ڕوونكرده‌وه‌و ڕاشیگه‌یاند: "بڕیاری ژماره 2379ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تایبه‌ته به‌هاتنی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌داعش ئه‌نجامی داوه، دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ته‌نیا په‌یوه‌ست نیبه به‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه‌تاوانكاره داعشه نێوخۆییه‌كانی عێراق ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵكو له‌نێویاندا به‌سه‌دان تاوانباری وڵاتانی دیكه‌ش هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌سۆنگه‌ی ڕه‌هه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، له‌ئێستادا پڕۆژه‌كه له‌قۆناغی شرۆڤه‌و ڕاوێژكاریی نێوان یاساناسان و پسپۆڕانی ئه‌كادیمیدایه".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتیشی: "په‌رله‌مانی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته دیدگا‌و بۆچوونی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی، به‌تایبه‌ت كه‌كۆماری چینی میللی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه گرنگ و هه‌ستیاره، هه‌ریه‌ك له نی روچی كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی و سڤین كرا‌و سپێ جێگری كونسوڵی گشتیی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، پاڵپشتیی خۆیان بۆ بڕیاری ژماره 2379ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و (UNITAD) ده‌ربڕی، ڕوونیانكرده‌وه كه بۆ وه‌ڵامی به‌شێك له‌لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانى ئه‌م بابه‌ته پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوه‌ندی بڕیار له‌وڵاتانی خۆماندا.