به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆ‌و تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌تاوانه‌كانی داعش و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/6/14، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاوێژكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیستان و مامۆستایانی زانكۆ‌و تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له‌تاوانه‌كانی داعش و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌هه‌ریه‌ك له د.ڤاڵا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، د.دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ گه‌وره ڕاوێژكاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له‌تاوانه‌كانی داعش، د.بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون، كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕێكیخستبوو، چه‌ندین تێڕوانینی زانستی و ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ‌و پسپۆڕانی یاسایی ده‌رباره‌ی "پڕۆژه‌یاسای دادگای تاوانكاریى تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان" خرایه‌ڕوو.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیدگا‌و تێڕوانینی مامۆستایانی زانكۆی به‌رزنرخاندو هیوای خواست كه له‌قۆناغه‌كانی داهاتوو و له‌كاتی گفتوگۆی پڕۆژه‌یاساكه‌دا مامۆستایانی زانكۆ‌و پسپۆڕه ئه‌كادیمییه‌كان، هاوكارێكی به‌رده‌وامی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی یاسایی بن له‌ڕێكخستنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كانی ناو پڕۆژه‌یاساكه.
شایانی گووتنه ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكارییه كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.