سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمى كوردستان كرد
له‌درێژه‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژ‌و وه‌رگرتنی دیدگا‌و تێڕوانینی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/6/20، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له مێلانی سمارت جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا كه‌هه‌ریه‌ك له ڕۆژان محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی، به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق خسته‌ڕوو و باسی لایه‌نه ئه‌منی و قه‌زائی و یاساییه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و پرسه هه‌ستیاره‌و ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ و هه‌ستیاره، جگه له‌وه‌ی پێویستیی به‌لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌كاریی یاسایی قووڵ هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیست و یاساناسانه‌وه، هاوكات ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه".
ڕاشیگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان ڕوانگه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌گرنگ ده‌زانێت بۆ پاڵپشتیكردن له‌م پڕۆژه‌یاسایه، وە له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانییه‌كانی ئه‌وان بۆ دامه‌زراندنی دادگاكه ئێمە هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت كه‌دیوه ئه‌منی و دارایی و قه‌زائی و ته‌كنیكییه‌كانی تر، زیاتر په‌یوه‌ستن به‌پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
دواتر مێلانی سمارت جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاساكه‌و گووتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه ببینین، هاوكات بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه قسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین".