Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/3/31

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/3/31 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌، پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م و چواره‌م)ى مادده‌ى (78)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى كادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
1 - پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێَمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ (3)ى ساڵی 2011.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.