بڕگه‌یه‌كى تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی رۆژی دووشه‌مه 2021/3/8 زیادكرا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه‌بڕگه‌یه‌كی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (2)ى ئاساییی رۆژی دووشه‌مه 2021/3/8 زیادكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
به‌پێی حوكمى خاڵی (1) له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (49) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (2)ى رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یاداشتێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت) به‌بۆنه‌ی یادی (8ى مارس) وه‌ك رۆژی جیهانیی ئافره‌تان.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق