له‌دانیشتنی ده‌سپێكی خولی به‌هاره
د.هێمن هه‌ورامی: "پێویستیمان به‌دووباره داڕشته‌وه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و چاكسازیی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی و دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه"
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2021/3/1، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌پێنج خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان–عێراق، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له‌وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، خاڵی پێنجه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (هەڵكەوت انور خەلیفە) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، په‌رله‌مانتاران ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق، پاشان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ى له‌ساڵی سێیه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان راگه‌یاند وه‌ك له‌خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوو.
به‌پێى خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره وتارێكی پێشكه‌شكردو له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 1ی 3ى 2021 یه‌كه‌مین دانیشتنی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌و 42 ساڵ تێده‌په‌رێ به‌سه‌ر كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و رابه‌ری مێژوویی گه‌له‌كه‌مان بارزانیی نه‌مر، لێره‌وه درود بۆ گیانی پاكی بارزانی نه‌مرو هه‌موو سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و شه‌هیده‌كانمان ده‌نێرین".
د.هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند: " له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، 30 ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان، كه به‌هۆیه‌وه توانرا داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس له‌كوردستان ڕاماڵین و زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردن بێنینه ئارا‌و ئه‌م په‌رله‌مانه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی حوكمرانی خۆبه‌خۆی گه‌له‌كه‌مان پێكبهێنرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و قۆناغه سه‌ختانه كرد كه‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له‌پێش راپه‌ڕین پێیدا تێپه‌ڕیوه له‌ساڵانی شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان و راشیگه‌یاند: "نهێنیی خۆڕاگری و به‌رگه‌گرتنی ئه‌و سه‌ختییانه، ئه‌و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌بوونه بوو كه له‌نێوان هێزه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا بوو، قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ڕایه‌ڵه‌ی پته‌وی نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كان و متمانه‌ی نێوان هێزه‌كان بوو، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی چه‌ند ته‌باو یه‌كگرتووبین ده‌ستكه‌وتی زیاترمان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ستهێناوه".
گووتیشی: "له‌ئێستادا پێویستیمان به‌دووباره داڕشته‌وه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و چاكسازیی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی و دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه، دوور له‌گرژی و دڕدۆنگی و دێواندنی یه‌كتر".
باسیشی له لێكه‌وته ته‌ندروستی و ئابوورییه‌كان كرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانى گرتۆته‌وه‌و به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیى له‌ته‌واوی پزیشك و كارمه‌ندان و هێزی مرۆیی و كه‌رتی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته تایبه‌نمه‌نده‌كان كرد به‌رامبه‌ر به‌خه‌بات و شه‌ونخوونی و خزمه‌تی به‌رچاویان و داواشی له‌هاووڵاتییان كرد پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا رایگه‌یاند: "ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنمانه‌وه له‌م خوله‌دا، سه‌ردانی ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كردووه‌و جه‌ختمان له‌بایه‌خی گرنگ و گه‌وره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نه‌بوونی (ده‌ستوور) له‌هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه، بۆیه لێره‌وه جارێكی تر ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه‌پێویسته هه‌وڵه‌كان و هه‌نگاوه‌كان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوه كردارییه‌كان له‌زه‌مینه‌سازیی سیاسی و ته‌وافوقی و هه‌نگاوه یاساییه پێویسته‌كان له‌ئاماده‌كردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ستپێبكه‌ین و بتوانین ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان بنوسینه‌وه، كه‌تیایدا زامنی پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌رچاوگرتن و چه‌سپاندنی لێكجیایی نێوان ده‌سته‌ڵاته‌كان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دامه‌زراندنی دادگای ده‌ستووری و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ى گرنگ بكرێ".
له‌باره‌ى ئیستیحقاقى هه‌رێمى كوردستان له‌كارنامه‌و پێكهاته‌ى كابینه‌ى حكومه‌تى عێراقى ئیتیحادى، د.هێمن هه‌ورامی راێگه‌یاند: "په‌رله‌مانى كوردستان به‌وردى چاودێریى پڕۆسه‌ى دانوستانه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵیى عێراق و ڕه‌وشى گفتوگۆكان له‌نێو په‌رله‌مانى عێڕاق كردووه له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021ى عێڕاق و پشكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وام پشتیوانیى ڕێكارى گفتوگۆ‌و دیالۆگ بووه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ماف و ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كان".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه كه‌له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان له‌ساڵی یه‌كه‌م له‌هه‌ردوو وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌مى یاسادانان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراون، یاخود ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ره‌تكراونه‌ته‌وه، یان به‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌رى كردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كراون و وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه یان پێشنیازى به‌ركاركردنى یاسای فیدراڵین و ده‌بێت بكرێنه پێشنیازى هه‌رێم یان كه‌موكوڕیى ڕواڵه‌تییان هه‌یه، هه‌روه‌ها لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریعدان خسته‌ڕوو.
دواتر به‌پێی خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كار سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان وته‌یان پێشكه‌شكردو تیایدا به‌رنامه‌ی كاری ته‌شریعیی خۆیان بۆ خولی گرێدانی به‌هاره‌ى په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و جه‌ختییان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیاری تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و پێشخستنی كه‌رتی ئابووری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین پێشنیازی دیكه كرده‌وه‌و پشتگیریی خۆیان بۆ به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نوێ و ره‌خساندنی زه‌مینه بۆ ده‌رچوواندنی پێشنیازه‌یاساو بڕیاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه نیشاندا‌و جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌داواداچوونی په‌رله‌مانی بۆ پڕۆژه‌و كاره‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌و كارى پێكه‌وه‌یى و پێویستیی هێنانی بودجه‌ی گشتی بۆ په‌رله‌مان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختییان له‌سه‌ر پاراستنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری مافه‌كان بۆ پێكهاته‌كان و ئازادییه‌كان كرده‌وه‌و پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نوێ و چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی كرده‌وه.
به‌پێی خاڵی پێنجه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش، پاڵێوراو به‌ڕێز (هەڵكەوت انور خەلیفە) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سوێندی یاسایی خوارد.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ى كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له 15/12/2020 بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌نجام و بارگرژییه‌كانى پارێزگای سلێمانى و هه‌ردوو ئیداره‌ى راپه‌رین و گه‌رمیان پێكهێنرابوو، لیژنه‌ی هاوبه‌ش رایگه‌یاند كه‌راپۆرتی هاوبه‌ش ئاماده‌یه‌و ته‌نیا چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كه ماون كه‌واژۆى بكه‌ن".
پاشان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران ورووژێنران، د.هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند: "ئێمه له‌په‌رله‌مانی به‌رمه‌بناى ده‌ستوورو یاسا‌و په‌یڕه‌و كاره‌كانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، پره‌نسیپی جیایى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان بابه‌تێكه له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقدا به‌پێی ماده‌كانی (19، 87، 88) ته‌صنیف كراوه، بۆیه بابه‌تی دادگاكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى كه‌باسكران، ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كمان هه‌یه، یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى ژماره 23ى ساڵی2007، له‌ماده‌كانی زۆر به‌ڕوونی باسی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات و ئه‌رك و كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش روونه، واته به‌پێی بنه‌ماكانى ده‌ستوور، به‌پێی یاسای دادوه‌رى له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ماده‌ی 43/ سێیه‌م، ماده‌ی 59/سێیه‌م، ماده‌ی 22/شه‌شه‌م، ئه‌ركی ئه‌ندامانى به‌ڕێزی په‌رله‌مان روونه كه‌بابه‌تێك له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى دادگاكانا بێت بۆ كاركردن یان ده‌ستتێوه‌ردان له‌كاروبارى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌چێته چوارچێوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كارى په‌رله‌مانی كوردستان".
گووتیشی: "زۆرجار به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان پێمان ئه‌ڵێن هه‌وڵمان داوه هه‌ندیًك له‌حوكمدراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ى كه گیراون بیانبینین، به‌ڵام تائێستا لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند یان خۆتان، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندمان هه‌یه كه لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤه، یاداشتێكی فه‌رمییان به‌ئێمه نه‌داوه تا بیده‌ینه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆیه من لێره‌وه داواتان لێئه‌كه‌م لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئه‌توانن یاداشتێك ئه‌مڕۆ بده‌نه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت و ئاسایش ته‌نسیقتان بۆ ئه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بتوانن بچن ئه‌وه‌ى كه‌پێویست ده‌كات ئه‌نجامى بده‌ن".
به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.