ده‌قى وتارى د.هێمن هه‌ورامى له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌مڕۆ 1ی 3ى 2021، یه‌كه‌مین دانیشتنی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 1ی 3، 42 ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و رابه‌ری مێژوویی گه‌له‌كه‌مان بارزانیی نه‌مر، لێره‌وه دروود بۆ گیانی پاكی بارزانیی نه‌مرو هه‌موو سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و شه‌هیده‌كانمان ده‌نێرین.
ئه‌مساڵ له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، 30 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان، كه به‌هۆیه‌وه توانرا داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس له‌كوردستان ڕاماڵین و زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردن بێنینه ئارا‌و ئه‌م په‌رله‌مانه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانیی خۆبه‌خۆی گه‌له‌كه‌مان پێكبهێنرێت.
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا، قۆناغ و ساڵانی كه‌می پێش ڕاپه‌ڕین، سه‌ختترین قۆناغی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان بووه، ساڵانی شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان بووه، به‌ڵام نهێنیی خۆڕاگری و به‌رگه‌گرتنی ئه‌و سه‌ختییانه، ئه‌و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌بوونه بوو كه له‌نێوان هێزه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا بوو، قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ڕایه‌ڵه‌ی پته‌وی نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كان و متمانه‌ی نێوان هێزه‌كان بوو، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی چه‌ند ته‌باو یه‌كگرتووبین ده‌ستكه‌وتی زیاترمان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ستهێناوه.
ئێستا كه 30 ساڵ تێده‌په‌ڕێت، پێویستیمان به‌دووباره داڕشتنه‌وه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و چاكسازیی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی و دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه، دوور له‌گرژی و دڕدۆنگی و دێواندنی یه‌كتر.
به‌ڕێزان:
پارساڵ له 1/3/2020، كاتێك وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌ممان ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا بوو، ته‌نها (5) حاڵه‌ت تۆمار كرابوون، له‌و كاته‌وه تائێستا لێكه‌وته ته‌ندروستی و ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تا جیهانییه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهان به‌رنادات، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیی زۆرمان بۆ ته‌واوی پزیشك و كارمه‌ندان و هێزی مرۆیی و كه‌رتی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته تایبه‌نمه‌نده‌كان ده‌نێرین، بۆ خه‌بات و شه‌ونخوونی و خزمه‌تی به‌رچاویان، ئێستاش كه جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاوتره، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین و تكایان لێده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
به‌ریَِزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان...
ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنمانه‌وه له‌م خوله‌دا، سه‌ردانی ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كردووه‌و جه‌ختمان له‌بایه‌خی گرنگ و گه‌وره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نه‌بوونی (ده‌ستوور) له‌هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه. بۆیه لێره‌وه جارێكی تر ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌پێویسته هه‌وڵه‌كان و هه‌نگاوه‌كان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوه كردارییه‌كان له‌زه‌مینه‌سازیی سیاسی و ته‌وافوقی و هه‌نگاوه یاساییه پێویسته‌كان له‌ئاماده‌كردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ستپێبكه‌ین و بتوانین ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان بنوسینه‌وه، كه‌تیایدا زامنی پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریى هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌رچاوگرتن و چه‌سپاندنی لێكجیایی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دامه‌زراندنی دادگای ده‌ستووری و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ى گرنگ بكرێ.
به‌ریَِزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پێشتر هه‌ندێك ئامارمان له‌سه‌ر كار‌و ژماره‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كان و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی پرۆسه‌ی یاسادانان و چاودێری خستۆته‌ڕوو، به‌ده‌رفه‌تى ده‌زانین سه‌رنجنتان بۆ ئه‌م داتایانه‌ى خواره‌وه‌ش ڕابكێشین:
_ تائێستا له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كۆی گشتیی ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ی به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بوون، بریتی بوو له (78 ) پێشنیاز‌و پرۆژه‌یاساو بڕیار.
له‌مانه‌ش (14)یان په‌سندكراون و هه‌موو قۆناغه ته‌شریعییه‌كانیان بڕیوه.
(22) له‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌هۆی دروستكردنی بارگرانیی دارایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، یان به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه په‌یڕه‌وییه‌كان یان نه‌بوونی كه‌لێنی یاسایی له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌نمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
(13) پێشنیازی یاسا‌و بڕیار ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراون بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاو ره‌زامه‌ندی تاكو ئێستا وه‌ڵامه‌كانیان نه‌هاتووه‌ته‌وه.
(10) پێشنیازه‌یاساو بڕیار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و (13) پێشنیازی یاسا‌و بڕیار له‌ژێر پرۆسه‌ی ته‌شریعدان و لای لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانن.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان...
بێگومان ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌پرۆسه‌ى ته‌شریع بده‌ینه‌وه، پرۆسه‌كه به‌خاوى به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌ئاست ویست و خواستى هه‌مووان نه‌بووه، له‌م روِوه‌وه ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونێكى وردمان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه‌و به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له‌به‌ر ڕۆشنایى هێڵه گشتییه‌كانى به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى نۆیه‌م كه له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكراو ده‌نگى پێدرا، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردراون و په‌سه‌ندكراون ئێستاش ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه له‌قۆناغى كارلێكردندان و بڕیاره له‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بنێردرێن:
1- پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌قۆناغى كۆتاییدایه‌و به‌پێى به‌دواداچوونى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و ئێمه‌ش له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، هه‌نگاوى باش نراوه‌و له‌دواى 2013وه یه‌كه‌مجار ده‌بێت پڕۆژه‌یاساى بودجه بێته په‌رله‌مان و یه‌كه‌مجاریش ده‌بێت دۆسیه‌ى نه‌وت به‌ورده‌كارى و قه‌رزه‌كانه‌وه له‌ناو پڕۆژه‌یاساى بودجه دابێت.
2- پڕۆژه‌یاساى په‌روه‌رده.
3- پڕۆژه‌یاساى مافه‌كانى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.
4- پڕۆژه‌یاساى هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان ژماره (4)ى ساڵى 2006.
5- پڕۆژه‌یاساى ئاو له‌هه‌رێمى كوردستان.
6- پڕۆژه‌یاساى ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنى عه‌لوه‌كان.
7- پڕۆژه‌یاساى سه‌رپه‌رشتیكردنى پڕۆژه‌كانى كشتوكاڵ.
8- پڕۆژه‌یاساى پاراستنى زه‌ویى كشتو‌كاڵى.
9- پڕۆژه‌یاساى ته‌رخانكراوى زه‌وى بۆ دامه‌زراندنى پڕۆژه‌ى كشتو‌كاڵى.
10- پرۆژه‌یاساى دامه‌زراوه‌ى ده‌رمان و خۆراك له‌هه‌رێمى كوردستان.
11- پڕۆژه‌یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان.
12- پڕۆژه‌یاساى ڕێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى بانكى له‌هه‌رێمى كوردستان.
لێره‌وه داوا له‌ئێوه‌ى به‌ڕێز ده‌كه‌ین له لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كه‌ده‌ست و بردى زیاتر بكه‌ن له‌ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى له‌لاتانن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان به‌دواداچوونى زیاترى بۆ بكه‌ن، بۆ زانینى قۆناغه‌كانى ناردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدان.
- له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییه‌وه، پڕۆژه‌ى هه‌موارى یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكی نێردراوه‌و له‌م وه‌رزه‌دا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مان
یه‌ك له‌ئه‌رك و كاره سه‌ره‌كییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان چاودێرى و به‌دواداچوونه به‌پێى میكانیزمه‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان...
- له‌سه‌ره‌تاى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌له 6/11/2018 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى كابینه‌ى پێنجه‌م له 10/7/2019 پێكهات و پرسیارى په‌رله‌مانى له‌دواى پێكهێنانى كابینه‌ى (9)یه‌م ئاراسته‌كراون تائێستا كۆى گشتیى ئه‌و پرسیارانه‌ى به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌نوسراو و به‌زاره‌كى كراون بریتى بوون له (1224) پرسیار و كۆى ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى دراونه‌ته‌وه به‌ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مان (966) وه‌ڵام بوون و (258) پرسیار هێشتا وه‌ڵامه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌توانین بڵێین له‌خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌چاو هه‌ر چوار خولى پێشووتر زۆرترین وه‌زیرو به‌رپرسى حكومى هاتوونه‌ته كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان و دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.
له‌ماوه‌ى پشووى ته‌شریعیدا، له‌دوومانگى ڕابردوو ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، سه‌ردانى مه‌یدانیمان بۆ (15) وه‌زاره‌ت هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرو بریكارى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكارانى وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌ى چڕوپڕمان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه:
1- ئاستى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونى كارى وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند.
2- ئاستى جێبه‌جێبوونى خاڵ و بنه‌ماكانى كارى كارنامه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌م كه‌له‌په‌رله‌مانى كوردستان متمانه‌ى پێ‌درابوو.
3- به‌دواداچوون بۆ ئاستى جێبه‌جێبوونى یاساى چاكسازى ژماره(2)ى ساڵى 2020ى په‌رله‌مان.
4- ئاستى (چاكسازیى گشتى)و نه‌هێشتنى (ڕۆتین) له‌وه‌زاره‌ته‌كان و به‌دواداچوون بۆ پێكهاته‌كان و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى ناو وه‌زاره‌ت له‌شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان.
5- پلانى 2021ى وه‌زاره‌ته‌كان و پێداویستیی تشریعیى هه‌ریه‌ك له‌دامه‌زراوه‌كان.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین خاڵ و پرسیار‌و به‌دواداچوونى دیكه‌ى گرنگ كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ڕاشكاوانه ئاراسته‌ى وه‌زیره‌كان و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كان كراون.
هاوكات سه‌ردانى (ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، ئه‌نجوومه‌نى شورا، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ) كراوه.
• ته‌نها وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ماوه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌متر له‌مانگێك بوو وه‌زیرو ستافى وه‌زاره‌ت هاتبوونه په‌رله‌مان، بۆیه له‌ماوه‌یه‌كى دیكه ده‌چین. وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانان ماوه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى، چاوه‌ڕێین بزانین ڕه‌وشى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌و پشكى هه‌رێم له‌په‌رله‌مانى عێڕاق و بابه‌تى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى هه‌رێمیش بگاته قۆناغى كۆتایى...
• وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان، وه‌زیر نوێیه‌و ده‌رفه‌تێكى كه‌مى ده‌ده‌ینێ و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان ده‌چین.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان
په‌رله‌مانى كوردستان به‌وردى چاودێریى پڕۆسه‌ى دانوستانه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵیى عێراق و ڕه‌وشى گفتوگۆكان له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق كردووه له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021ى عێراق و پشكى هه‌رێمى كوردستان.
په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وام پشتیوانیى ڕێكارى گفتوگۆ‌و دیالۆگ بووه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ماف و ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كان. شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سوپاسه‌وه، به‌پشوویه‌كى درێژه‌وه چه‌ندینجار سه‌ردانى به‌غدایان كردووه‌و پێشتریش له 28/12/2020 شاندى دانوستانكار به‌سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى شاند هاتنه په‌رله‌مانى كوردستان و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چوار كاژێریدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ى یاسایى و دارایى و ئابوورى و وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان، ناوه‌ڕۆكى ته‌واوى ئه‌و خاڵ و بابه‌تانه‌یان ڕوونكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تى فیدڕاڵى گفتوگۆیان كردووه. ئومێد ده‌كه‌ین فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوهه‌ڵوێستى بۆ ماف و شایسته دارایى و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بنوێنن له‌كاتى ده‌نگدان به‌و بڕگانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌شایسته دارایى و ده‌ستوورییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و یه‌كڕێزى و پێكه‌وه‌ییبوونى كوردستانییانه بپارێزن.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان
هه‌روه‌ك ئاگادارن له 10ى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ، وابڕیاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى فیدڕاڵیى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان، داوا ده‌كه‌ین كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌رفه‌تێك بن بۆ لێكنزیكتركردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و لانى كه‌م هاوئاهه‌نگ بوون و شێوه ڕێككه‌وتنێكى كوردستانییانه له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌بێت بۆ دوو ئامانج:
1- دروستكردنى لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
2- پێكه‌وه‌بوونى لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه‌بڕیاره پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار بكرێ له‌گه‌ڵ هه‌ر قه‌واره‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كى دیكه‌ى گۆڕه‌پانى عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كه‌كێ و چۆن و به‌چ میكانیزمێك نزیكترو رژدتره له‌سه‌ر پاراستنى بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سازان و هاوسه‌نگیى فیدڕاڵى و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هه‌ماهه‌نگیى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان ڕۆژى 28/1/2021، مێوانداریى به‌رپرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 26 حزبى كوردستانیمان كرد‌و به‌ڕوونى به‌ناوى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه داوامان لێ‌كردن له‌ناوچه كوردستانییه‌كان لیستێكى هاوبه‌شی نیشتمانیی كوردستانی دروست بكه‌ن و له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن به‌وردی بازنه به‌بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنن. ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌چه‌ند بازنه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانییه‌تی ناوچه‌كان هه‌یه، بڕه‌وێته‌وه‌و به‌گیانێكی كوردستانی و نیشتمانپه‌روه‌ری وزه و تواناكان یه‌كبخه‌ن.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان جارێكى تر كرایه‌وه ئامانج بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاوه‌دانی و خاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وی سه‌قامگیری.
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی 2، له‌په‌لامارێكی تیرۆریستانه‌ی ترسنۆكانه‌دا، هێرشێكی مووشه‌كی به‌كاتیۆشای 107ملم كرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرو چه‌ند شوێنێكی دیكه، وێڕای دووباره به‌توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دووپاتی هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌شه‌ڕو ململانێی توندوتیژی نییه‌و نامانه‌وێ ببینه، یان بكرێینه، یان ڕابكێشرێینه ئه‌و شه‌ڕه به‌وه‌كاله‌ته‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. پێمان وایه، هه‌وڵه‌كانی لاوازكردن و تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئامانجكردنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی نه‌زۆكن و ناتوانن ئه‌و ئامانجانه بێننه‌دی.
به‌ریَِزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان...
هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاسته‌نگ و قه‌یران و كۆسپدایه، له‌وانه‌ش، كۆسپ و ئه‌گه‌ری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه عێراقییه‌كانه له‌بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، به‌رده‌وامیی دۆخی نه‌خوازراو له‌ناوچه كوردستانییه‌كان و سڕكردنى عه‌مه‌لیی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی فیدرالى به‌نه‌ناردنی شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌زۆرێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاڵۆزیی هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌بوونی ئاراسته‌یه‌كی دیار له‌چۆنیه‌تیی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ئاڵۆزی و هاوكێشانه، ململانێ و كێبه‌ڕكێی هه‌رێمایه‌تییه‌كان و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم، به‌رده‌وامیی قه‌یرانی په‌تای كۆڕۆنا به‌هه‌ردوو دیوه ته‌ندروستییه‌كه‌ی و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی، پریشكی ململانێی سه‌ربازیی نێوان هه‌ندێ هێزو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و به‌كارهێنانی چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ململانێكانیان و زیانگه‌یاندن به‌خه‌ڵك و هاتنه‌ئارای ناسه‌قامگیری و رێگری له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان له‌ناوچه سنوورییه‌كان، لاوازیی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان و له‌ئاست پێویست نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و دڕدۆنگی و دێواندنی یه‌كتری، وه‌كو پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چوونی پرۆسه‌كانی چاكسازی له‌ئاسته جیاجیاكان و ئه‌و ڕێگرییانه‌ی كه‌به‌داخه‌وه به‌هۆی خراپیی په‌یوه‌ندیی هێزه سیاسییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی چاكسازیی گشتگیر دروست ده‌بێ، به‌سیاسیكردن و به چاویلكه‌ی حیزبی بینینی هه‌موو ڕووداو‌و لێكه‌وته‌یه‌ك كه‌په‌یوه‌ندیی به‌مافی ڕه‌وای خه‌ڵك و قۆستنه‌وه‌ی بۆ ئیستسماری سیاسی و حیزبی له‌سه‌ر حیسابی مافی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت، به‌مه‌ش نه‌ك كێشه‌كان چاره ناكرێت، مه‌ودای گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رو به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمڕانییه‌تی باشتر، شه‌فافیه‌ت، خه‌ڵك میحوه‌ری و پره‌نسیپی جیایی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان، دوورتر ده‌خاته‌وه.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
ئومێد‌و تكامان له‌ئێوه‌ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه به‌ریَِزه‌كان و ئه‌ندامانی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه، ئه‌م چه‌ند وه‌رزه‌ی یاسادانان كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ماوه، وه‌كو هاوڕێ و هاوپیشه، به‌ده‌ر له‌ڕه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی، به‌ده‌ر له‌گه‌رمكردنی حه‌مله‌ی پێشوه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێرا ق و كوردستان، رۆحی كاری په‌رله‌مانی و په‌یڕه‌وی و كاری پێكه‌وه‌یی و زمان و ره‌فتاری به‌رمه‌بنای ئاكاری په‌رله‌مانی، قووڵتر بكه‌ینه‌وه. یه‌كتریمان به‌جیاوازییه‌كانمانه‌وه قبوڵ بێت. ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاًت، ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هه‌موو ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، كه‌سمان له‌وڵاتێكی دیكه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دیكه لێره‌نین. خه‌می هه‌موومان هه‌ر 111 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌قامگیریی كوردستان، چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سیسته‌مسازی و به‌هێزتركردنی دامه‌زراوه‌كان، لێبوورده‌یی و باشتركردنی بژێویی هاووڵاتییان به‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار‌و چاكسازیی ڕیشه‌یی له‌خه‌رجی و داهاته‌كان و فره‌چه‌شنكردنی ئابوورییه.
بۆیه هیوادارم هه‌موومان ئه‌زموونمان له‌وه‌رزه‌كانی دیكه وه‌رگرتبێ و له‌ئه‌مڕۆوه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌كارى پێكه‌وه‌یی په‌رله‌مانی هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاسا‌و په‌یڕه‌ودا به‌رامبه‌ر یه‌كترى په‌یڕه‌و بكه‌ین...
به‌ریَِزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
كاری لیژنه‌كان، كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تیی كاری په‌رله‌مانییه، داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین بایه‌خێكی زیاتر به‌به‌شداریتان له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان بده‌ن و مانه‌وه‌تان له‌كۆبوونه‌وه‌كان بۆ به‌رهه‌مداریی كاری لیژنه له‌گفتوگۆو به دواداچوونه‌كان گرنگه.
داوا له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ دانیشتنه‌كانی ئاینده هه‌ر ئاڵوگۆڕێك و ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كیان ده‌وێت له‌ئه‌ندامێتی یان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان به‌نوسراوێك بیده‌نه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی تابخرێته به‌رنامه‌ی كار‌و هه‌نگاوی په‌یڕه‌وییان بۆ بنرێت.
• خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ پابه‌ندو به‌شداریتانه له‌و خول و وۆركشۆپ و سیمینارانه‌ی كه‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هه‌ماهه‌نگیی رێكخراو‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری كاری په‌رله‌مانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌م ڕووه‌وه داواتان لێده‌كه‌ین كاتێك خولێك یان وۆركشۆپ و سیمینارێك بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌شداریی كاراتان له‌كات و ساتی خۆیدا گرنگه.
به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك