هەردوو لیژنەی كشتوكاڵ و شارەوانی لەسەر پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو كۆبوونەوە
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17، هەردوو لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی لوقمان وهردى سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و شوان زرار جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئامادەبوونی ئەندامان و راوێژكارانی ههردوو لیژنهكه، لەگەڵ ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم و نەزیر ئەسعەد بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەویی هەولێر كۆبووهوه.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لەهەرێمی كوردستان كراو هەردوولا تێبینی و سەرنجەكانیان لەسەر پێششنیازەیاساكە خستەڕوو، پاشان لەلایەن هەردوو لیژنەكەوه چەندین پرسیار لەسەر بەنداوەكان و ئاوی ژێر زەوی ئاڕاستەی هەردوو لایەنی پەیوەندیدار كرا.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هەمووان كۆكبوون لەسەر ئهوهى تادەرچوواندنی پێشنیازەیاساكە هەماهەنگیی تەواو لەنێوانیاندا هەبێت بەئامانجی بەرژەوەندیی گشتی.