لیژنەی كاروباری پەرلەمان تاوتوێی چەند سكاڵایەك دەكات
![](/media/8353/karubary-parlaman.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132604718130000000)
بەمەبەستی چاودێریكردن و جێبەجێكردنی كار و بڕٍیارەكانی لیژنەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧، بەسەرپەرشتی ئیسماعیل عەلی سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا، و بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و راوێژكاران لیژنەكە كۆبۆوە.
لەم كۆبوونەوەیە لیژنەكە تاوتوێی سەرجەمی ئەو نووسراوانەی كرد كە ئاڕاستەیان كرابوو، پاشان بەپێی پێویست، وەڵامی بەشێك لە نووسراوەكانیان دایەوە، هەروەها تاوتوێی چاودێریكردن و جێبەجێكردنی كار و بڕٍیارەكانی لیژنەكە كرا، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەش لیژنە تاوتوێی ئەو سكاڵایانەی كرد، كە ئاڕاستەی لیژنەكە كراوە بەمەبەستی بەدوداچوون و لێكۆڵینەوە.