لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تاووتوێی ئاینده‌ی پرۆسه‌ی خویندن له زانكۆ و په‌یمانگەكان و قوتابخانه‌كان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا سه‌باره‌ت بۆ چاره‌نووسی خوێندن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٠٢١/٣/٣٠ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی عبدالسلام دۆله‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بۆ زانكۆ و په‌یمانگە و قوتابخانه‌كان خسته‌ڕوو، و باس له مه‌ترسییه‌كانی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای گوڕاو كرا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پاراستنی گیانی قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكدایه.
دواتر نووسراوه هاتووه‌كان و یاداشت و داواكاراییه‌كان خوێندرانه‌وه، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌كانیان، بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردن.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان .