Skip to the content
Menu

راپۆرتی دەنگدانی پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان ئامادە كرا

بەمەبەستی تاووتوێكردن و وەرگرتنی تێبینی و سەرنجەكان لەسەر پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ ، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان لێژنەی كاروباری یاسایی بە سەرۆکایەتی د. بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و علی حەمە ساڵح سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان و پیشەسازی و بازرگانی، و جێگر و بڕیاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی هەردوو لێژنەکە لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ئامادەكردنی راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان لە هەرێمی كوردستان / عێراق كرا.
پاش تاووتوێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پێشنیازە یاساکە، راپۆرتی کۆتایی ئامادەكرا بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.