لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌رنامه‌و پلانی كارى بۆ وه‌رزى نوێى یاسادانان دانا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/3/15، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.
له‌ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دیاریكردنى میكانیزمى مامه‌ڵه‌كردنیان وه‌ك لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 كرا، كه‌بڕیاره له‌م وه‌رزه‌دا بێته په‌رله‌مان و ئاماده‌كاریى بۆ بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له‌بودجه‌دا جێگه‌ی دادپه‌روه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆریى كۆمه‌ڵایه‌تىی جێنده‌رى بكرێته‌وه.
له‌ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی ده‌ستنیشانكردنی به‌رنامه‌و پلانى لیژنه‌كه بۆ وه‌رزى نوێى یاسادانان و كاره‌كانیان له‌و وه‌رزه‌دا كرا.