Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی وەڵامدانەوەی یاداشت و نووسراوە هاتووەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/30، لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان، بەسەرپەرشتیی هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا سەرجەم نووسراو و یاداشتە هاتووەكان گفتوگۆی وردیان لەسەر كراو رێككاری پێویست بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان گیرایەبەرو سەرۆكی لیژنە جەختی له‌وه‌ كردەوە كەپێویستە بەدواداچوون و چاودێریی زیاتر لەلایەن ئەندامانی لیژنە بۆ سەرجەم پڕۆژەكان هەبێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەشداربووان چەند پرسێكی تایبەتی لیژنەكه‌یان بۆ بەدواداچوونی زیاتری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و رێگاوبانەكان خستەڕوو.
لەبەشێکی دیكه‌ی كۆبوونەوەكه‌دا بەپێویست زانرا سەردان و كۆبوونەوەو چاودێریی زیاتری دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكرێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان.