لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ى یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كات
![](/media/8220/kurdistan_parliament_lawadankrdnawa.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132597685740000000)
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/3/9، شاندێكی لیژنەی ئاوەدانکرنەوەو وەبەرهێنان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌هجه‌ت عه‌لی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی دابان محه‌مه‌د و مژده مه‌حمود ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێری کرد‌و له‌لایه‌ن سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی وه‌به‌رهێنان پێشوازیى لێكرا.
له‌دیدارێكدا شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه كه بۆ به‌دواداچوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له‌كێشه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرو چۆنیه‌تیی دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌وردى باس له‌كێشه‌كان كرا‌و هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.