Skip to the content
Menu

لیژنەی دەستپاكی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/3/29، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیرین ئه‌مین سه‌روكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و راویژكارانى لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕاپۆرت و نووسراوانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراو دواى گفتوگۆكردنیان، ئه‌وانه‌ى پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ى تریش بڕیاردرا بانگهیشتنى هه‌ر پێنچ سه‌رۆك لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ژماره/٢ى ساڵی ٢٠٢٠ و هه‌روه‌ها بانگهێشنى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بكرێت بۆ لیژنەكە، به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر ‌ڕاپۆرتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى ٢٠٢٠.