Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكه‌، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە، پوختەی دانیشتنی ڕابردووی لیژنەكه‌و سەرجەم ئەو سكاڵاو داواكاری و نوسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ كرابوون، خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆی ئەندامان و خستنه‌ڕووى ڕاو سەرنجەكانیان، كاری پێویستیان لەسەر كراو ڕێكاری پەیڕِەوییان لەسەر گیرایەبەرو ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەركردنیان.
دواتر گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی زیندانەكان لەهەرێمی كوردستان و ئەو پێشلكارییانەی كە بەرامبەر ڕاگیراوان و زیندانیان ئەنجام دەدەرێن كرا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا له‌داهاتوویەكی نزیكدا لیژنەكه‌ لەگەڵ ژمارەیەك له‌ ڕێكخراوه‌كانی تایبەت بەمافه‌كانی مرۆڤ كە لەبواری پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ كاردەكەن و بەدواداچوون لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی دەكەن كۆببێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاریی تەواو و ئاماری ڕاستەقینە، بۆئەوەی لیژنه‌كه‌ كاری پێویستی لەسەر بكات.
لەبەشی كۆتایی كۆبوونەوه‌كه‌شدا ئەو ئەندامانەی لیژنە كەسه‌ردانی مه‌یدانییان ئه‌نجامداوه‌ بۆ بەدواداچوونى چه‌ند كه‌یسێكی په‌وه‌یندیدار به‌كارى لیژنه‌كه‌، كورتەباسێكیان لەسەر ناوەڕِۆكی بەدواداچوونەكانیان خسته‌روو بۆئەوەی لیژنەكه‌ بڕیاری كۆتاییان لەسەر بدات كەئەندامانى لیژنه‌كه‌ كاریان لەسەر كردووە.