Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەكە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/29، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیارده‌رو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگۆکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ھەر لەکۆبوونەوەكەدا ئەندامانی لیژنە‌ دەرئەنجامی ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی خۆیان له‌ماوه‌ى رابردوودا خستەڕوو.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر دانانی بەرنامە بۆ کۆبوونەوەى لیژنه‌كه‌ لەگەڵ لایەنه‌ پەیوەندیداره‌كان بەمەبەستی بەدواداچوون و چاودێریکردن.
ھەر له‌كۆبوونه‌وه‌وكه‌دا پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ واجیباتی ھێزەکانی ناوخۆ بکات.