لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بەدواداچوون بۆ پرسی ڤیزاو ئەو کۆمپانیایانەی کە لەو بواره‌دا كارده‌كه‌ن ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌پرسی ڤیزاو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ سێشەمە 2021/3/9، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.ڕێبوار بابكه‌یى سەرۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه کۆبووەوە.
مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی ڤیزاو ئەو کۆمپانیایانەی کە لەبواری خزمەتگوزاریی ڤیزا-دا کاردەکەن و هه‌روه‌ها سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتی چین له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاسگوزارى و پێزانینی لیژنەكه بەبەخشینی پێنج ھەزار ڤاکسینی دژ بەکۆڕۆنا بەدیاری بۆ ھەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
دوای ئەوەی ھەردوو تەوەرەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وە گڤتوگۆیان لەسەر کرا، بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ پرسی ڤیزاو کێشەی ھاووڵاتییان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە لەبواری ڤیزا-دا کاردەکەن، بۆ ئه‌و مه‌سته سەردانی لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی ناوخۆ و دەستەی گەشتوگوزار بکرێت.