لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر ڕەوشی ڕێکخراوەکان لەھەرێم ئامادە دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی كۆتایى لیژنهكه سهبارهت بهڕەوشی ڕێکخراوەکان و چەند پرسێکی تر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا ئامادهبووان ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی کۆتایی سهبارهت بهڕِەوشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەھەرێمی کوردستان خستەڕوو، کەبڕیارە لەیەکێك لەدانیشتنەکانی داھاتووی پەرلەمان ئەو ڕاپۆرتە بخوێنرێتەوە، کەتیایدا کێشەو گرفتەکانی کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستان خراوەتەڕِوو، ھەروەھا کۆمەڵێك ڕاسپاردەی بۆ حکومەت و فەرمانگەی ڕێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆگرتووەو لەلایەن لیژنەی ڕۆشنبیرییەوە ئامادەکراوە.