Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/3/29، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی یٔاسایی خۆی یٔه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆشنبیری و وه‌رزش و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كراو دوای خستنه‌ڕووی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان، بڕیاردرا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌لیژنه‌كه‌ كۆببنه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ له‌كێشه‌و گرفته‌كان ئاگاداربن و دواتر كاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.