Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بەچالاکوانی ژنان خاتوو پەرێز عومەر کرد

لەبەرامبەر ھەوڵدانى و ئەو خزمەتانەی كه‌ بەدۆزی کچان و ژنانى ئێزدیی کردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیى سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەكه، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، میوانداریى ‌چالاکوانی بواری ژنان خاتوو پەرێز عومەر-ى كرد، كه ‌خاتوو سەلما عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق یاوه‌ریى ده‌كرد.
له‌دیدارێكدا لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی خاتوو پەرێز-ى كرد له‌پاى ئه‌و خزماته‌نه‌ى و هه‌وڵه‌كانی لەپێناو بەیاساییکردنی قەرەبووکردنەوەی کچان و ژنانی ئێزدیی ڕزگاربووى دەستی داعش، كه‌ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووێندرا.
له‌كۆتایى دیداره‌كه‌شدا به‌رامیه‌ر ئه‌و خزمه‌ت و هه‌وڵانه‌ی، لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه‌ خاتوو په‌رێزو ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ زۆر سوپاسی لیژنه‌ی رۆشنبیریى په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و گرنگیدان و رێزلێنانه‌ی.