لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لەگەڵ پەیمانگهی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کۆبووهوە
بەمەبەستی گفتوگۆکردن و دەوڵەمەندکردنی پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوور لەھەرێمی کوردستان، نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ڕزگار عیسا سوار جێگری سەرۆکی لیژنەو د.زێدان برادۆستی ئەندامی لیژنەكه، پێشوازیی لەستافی پەیمانگهی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد.
لەدیدارێکدا كه فوئاد ئهحمهد بهرپرسی سهنتهرى توێژینهوهى پهرلهمان ئامادهیبوو، گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەیاسای شوێنەوارو کەلەپوور لەھەرێمی کوردستان کرا، کە لەدانیشتنی ژمارە ٦ی ئاسایی رۆژی 2020/7/26، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو ئاراستەی لیژنەی تایبەتمەند کراوە.
سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه سوپاسی ستافی پەیمانگهکەیان کردو ئاماژەیان بەوەکرد کەسوود لەتێبینی و سەرنجەکانیان وەردەگرن و لەکاتی خوێندنەوەی دووەمدا ئەم تێبینییانە جێگهیان بۆ دەکرێتەوە کەخزمەت بەدەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی پێشنیازەیاساکە بکات.