Skip to the content
Menu

لیژنەی یاسایی لەسەر پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان كۆبووەوە

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان لەڕووی دەستووری و یاساییه‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9، لیژنه‌ی كاروباۆرى یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتا سه‌رۆكی لیژنه‌ مەبەستی كۆبوونەوەكەى روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هەڵسەنگاندنی راپۆرتی لیژنەی وزەو سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانییە سه‌باره‌ت بەپێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان لەڕووی دەستووری و یاساییه‌وه‌، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆی وردی ماددەو بڕگەكانی راپۆرته‌كه‌یان كردو دوای چەندین كاتژمێر لەكۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ پێداچوونەوەو داڕاشتنەوەی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌، سەرنج و پێشنیازەكان یەكخرانەوە.