پێشنیازەیاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەكانی ئاووئاوەڕۆ گفتوگۆى لهسهر كرا
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەكانی ئاووئاوەڕۆ، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/30، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرۆكایەتیی لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاووئاوەڕۆ كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەگفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەكانی ئاووئاوەڕۆ كە لەدانیشتنی رابردووی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمى بۆ كرابوو.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لیژنەكهى پهرلهمان و بەڕێوەبەری گشتیی ئاوو ئاوەڕۆدا، گفتوگۆی ورد لەسەر ماددەو بڕگەكانی پێشنیازەیاساكه بهمهبهستى دەوڵەمەندكردنی زیاترى كرا، كهبڕیارە لەدانیشتنی سبەی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی زیاترى لەسەر بكرێت و ماددەو بڕگەكانی پەسند بكرێن.