Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمان لەساڵیادی ڕاپەڕینی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزن و شکۆدارەکەی کوردستان لە ٥ی ئازاری ١٩٩١، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین، ڕاپەڕین وەچەرخانێکی مێژوویی بوو دژ بەڕژێمی بەعسی لەنێوچوو و بەری تێکۆشان و خەباتی گەلەکەمان بوو دژ بەزوڵم و زۆرداری.
با ئەم یادە شکۆدارە، ببێت بەدەرفەتێک بۆ لەیەکنزیککردنەوەی تەواوی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و موکووڕیی زیاتر بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، چونکە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانەو پارێزگاریکردن لەم ئەزموونە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە، هەروەها ڕاپەڕینی جەماوەرو پێشمەرگە بۆ جیهانی سەلماندووە كە گەلی كوردستان دەست لەئامانج و ماف و دۆزی ڕەوای خۆی هەڵناگرێت.
جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەڕین لەتەواوی جەماوەری کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکان دەکەم و سەری ڕێزو نەوازش دادەنەوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕین و ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
4ى ئازارى 2021