راگەیاندراوی لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی كورد دکتۆر كەمال مەزهەر
لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، پرسە و ماتەمینیی لیژنە و هاوپیشەكانمان ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی كۆچی دوایی كەڵە نووسەر و مێژوونووسی بەناوبانگی گەلەكەمان دکتۆر "كەمال مەزهەر ئەحمەد".
مەرگی دكتۆر كەمال مەزهەر، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی كارەساتی گەورەی هەڵەبجە، خەسارەتێكی گەورەیە بۆ كایەی ڕۆشنبیریی و ئەكادیمیی گەلەكەمان و بە لەدەستدانی ئەم مێژونووسە گەورەیەی گەلەكەمان، کەلێنێكی گەورە لە نووسینەوەی مێژووی گەلەكەمان دا دروست دەبێت و پڕکردنەوەی کارێکی ئاسان نابێت.
دكتۆر كەمال، سومبولێكی دیاری دەیان ساڵەی نێو كایەی ڕۆشنبیریمان بوو، لیژنەکەمان بە شانازییەوە لە نووسین و بەرهەمەكانی دەڕوانێت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی نوسەران و ڕووناكبیران و كەس وكاری ئەم مێژوونووسە گەورەیەی گەلەكەمان دەكەین.
لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان
١٦/ ٣/ ٢٠٢١