پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناوداری کورد د. کەمال مەزهەر
بەڕێزان بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر ( کەمال مەزهەر ئەحمەد)
نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی گەورە مێژوونووسی کورد، پرۆفیسۆر دکتۆر ( کەمال مەزهەر ئەحمەد) ـ مان پێگەیشت، دکتۆر (کەمال مەزهەر )یەکێک بوو لە دیارترین توێژەر و مێژوونووسانی گەلەکەمان، کە زۆربەی ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای کورد و مێژووی گەلەکەی تەرخانکرد.
بەکۆچی دوایی سیمبولێکی گەورەی ئەکادیمی لەبواری لێکۆڵینەوەی مێژووییدا، ستوونێکی گەورەی کتێبخانەی کوردی بۆشایی تێکەوت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستان دەکەین، داواکارین لەپەروەردگار سەبرو ئارامی بە کەسوکارو ئازیزانی ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٣/١٦