به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژكاریی نێوان تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌تاوانه‌كانی داعش و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/31، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاریی نێوان تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له‌تاوانه‌كانی داعش و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌هه‌ریه‌ك له د.ڤاڵا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و د.دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ گه‌وره ڕاوێژكاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له‌تاوانه‌كانی داعش و عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی ئاماده‌یبوون، به‌وردی باسی دامه‌زراندنی دادگای داعش له‌هه‌رێمی كوردستان كرا، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای داعش كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه ڕِه‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رچاوڕوونیمان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگاكه‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا".
گوتیشی: "كاتێك ئێمه به‌راوردی ناوه‌ڕۆكی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ژماره 2379 ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و نامانه‌ی كه له‌نێوان تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له‌تاوانه‌كانی داعش و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كراوه، هه‌ندێك پرسیارمان له‌لا دروستبووه سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یاسایه، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه له‌نزیكه‌وه گوێبیستی وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه بین كه‌له‌لای خۆمان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مانه‌وه دروستبووه، هه‌رچه‌نده كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رچاوڕوونیی ته‌واویان هه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده فراوانه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه".
له‌مباره‌یه‌وه كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ گه‌وره ڕاوێژكاری یاسایی (UNITAD)، به‌تێروته‌سه‌لی تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی یاسایی پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كوردستان و عێڕاق.
پاشان هه‌ریه‌ك له‌عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان به‌درێژی ڕه‌هه‌نده دوورمه‌وداكانی پڕۆژه‌یاساكه‌یان خسته به‌ر شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز‌و چه‌ندین پرسیاری گرنگ و هه‌ستیاریان ورووژاندو به‌درێژی له‌لایه‌ن كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ گه‌وره ڕاوێژكاری یاسایی (UNITAD) وه‌ڵامدرانه‌وه.