پڕۆژەیاسای دادگای تاوانكاریی تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا كرا
سه‌عات 11ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021/5/5، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، پێشنیازەیاساكانى (پاراستنی بەڵگەنامەو دەستنووسەكان، پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان، پاراستنی بەڵگەنامەو ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان)، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌ميان بۆ كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌شه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا، هه‌روه‌ها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا بۆ وه‌رگرتنى رێككاره یاساییه‌كانى.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، په‌رله‌مانتار لیزا فلك ا‌لدین صابر، بیرۆكه‌ی خۆی سه‌باره‌ت بەوزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان خسته‌ڕوو و تیایدا وزه‌ى خۆرى یه‌سه‌رچاوه‌یه‌ك و سامانێكی سروشتیی گرنگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ى كاره‌با وه‌سفكردو ئاماژه‌ی به‌ئه‌زموونی وڵاتی دانیمارك كرد كه‌چۆن توانیویه‌تی سوود له‌وزه‌ى خۆر وه‌ربگرێت بۆ دابینكردنی وزه‌ى كاره‌با، هه‌روه‌ها داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ڕێگه‌ى ئه‌و وزه پاكه‌وه بكات، هه‌روه‌ها باسی له‌كاریگه‌ریى به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای وزه‌ى خۆر له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانی كه‌رتی كاره‌با له‌هه‌رێم كرد‌و چه‌ندین پێشنیازیشی بۆ چۆنیه‌تیی سوودوه‌رگرتن له‌وزه‌ى خۆر خسته‌ڕوو.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌به‌ئاماده‌بوونی كه‌مال محه‌مه‌د صالح وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو و د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان،، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه راستاندنی بۆ كرابوو خوێندرایه‌وه، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى خسته ده‌نگدانه‌وه كه‌ڕاپۆرته‌كه بكرێته بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌كه‌وه ناوونیشان و ماده به‌ماده‌و بڕگه به‌بڕگه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پڕۆژەیاساكه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پێشنیازه‌یاساكه خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن وه‌زیرى كاره‌با-شه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبينی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرایه‌ڕوو.
مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و پڕۆژەیاسایه‌ش له‌به‌ر بایه‌خی وزه‌ى كاره‌با له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستیى گشتیی هاونیشتیمانییان و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ژێرخانی ئابوورى و ڕێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانی وه‌زاره‌ته به‌هۆی گرنگیی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت پێی هه‌ڵده‌ستن و بۆ هێنانه‌دیى ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی.
له‌كۆتایى دانیشتنه‌كه‌شدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند: "تادوای جه‌ژنى پیرۆزی ڕه‌مه‌زان دانیشتنی تر‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام ناده‌ین و داواش له‌لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی ده‌كه‌ین بۆ دانیشتنی دوای جه‌ژن راپۆرتى كۆتایى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ئاماده بكه‌ن"، به‌مجۆره‌ش كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێنا.