د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له کلێمنس زێمتنەر کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئەڵمانیای فیدڕاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی دۆخی سیاسی و دارایی و ئابووریى هه‌رێمی كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق و جموجۆڵ و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعشى له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌پرسی چاكسازی و ئاماده‌كارییه‌كانى حكومه‌ت بۆ ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، د.هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێم ڕشده له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوى باشى ناوه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌بڕیاره به‌منزیكانه پڕۆژه‌یاسای بودجه بگاته په‌رله‌مان و گووتیشی: "په‌رله‌مان و حكومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی بوونی بودجه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌گرنگی و به‌خۆشحاڵییه‌وه باسیان له‌پرۆژه‌یاساى دادگای تاوانكاریی تایبه‌ت به‌تاوانه‌كانی داعش كرد، كه‌هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه په‌سه‌ندكراو بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگاته په‌رله‌مانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ بكرێ و رێكاره یاساییه‌كانی خۆى وه‌رگرێ بۆ گفتوگۆكردن و ده‌رچوواندنی، هه‌روه‌ها ڕۆلی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێپێچینه‌وه له‌تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد) به‌رزنرخێندرا، كه‌هاوكار ده‌بێت له‌ڕووی كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی ژێر ده‌ستی داعش.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ كرایه‌وه.