Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/17، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ كلێمنس زێمتنه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان و كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌چاودێریكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها باسی له‌هاتنی ڕاپۆرتی دووه‌مى چاكسازی بۆ په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كرد.
لای خۆیه‌وه‌ كلێمنس زێمتنه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵدا هه‌یه‌، ڕایگه‌یاند: "چه‌ند رێكخراوێكی ناسراوی ئه‌ڵمانیا هه‌ن ده‌خوازن بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنان له‌بواره‌ جیاجیاكاندا له‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".