Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له‌ کونسوڵى نوێى کۆمارى میسرى عەرەبى له‌هه‌رێمی كوردستان كرد

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیى له‌ محه‌مه‌د وجیه حجازی کونسوڵى نوێى کۆمارى میسرى عەرەبى له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی له‌كونسوڵی كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ئه‌ركه‌كه‌یداو پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسیی ئێستاى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌پوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان گه‌لى كوردو وڵاتی میسر كردو جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی میسر له‌بواره‌كانی ئابوورى و رۆشنبیرى و كلتوورى كرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی میسر.
لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵی نوێی كۆمارى میسرى عه‌ره‌بی، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به‌سه‌ردانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌پێدانی.