Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی دووەمی چاکسازی، کەحکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/5/4، لیژنەی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی دووەمی حکومەتی ھەرێم لەسەر یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ی چاکسازی، گفتوگۆو ھەڵسەنگاندنى بۆ کراو له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ به‌پێویست زانرا میوانداریی وه‌زیرانی (دارایى، كاروبارى شه‌هیدان، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌)و سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی، له لیژنه‌كه‌دا بكرێت بۆئه‌وه‌ى ڕوونکردنەوەی زیاتر له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌و یاساکەو چۆنیه‌تیی جێبەجیکردنی لەلایەن حکومەتەوە به‌لیژنه‌كه‌ بدرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی ه‌بارەیەوەو دواتر ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.