لیژنه‌ی دارایى و وه‌زیرى پێشمه‌رگه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی تاووتوێ ده‌كه‌ن
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/5/17، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه، له‌هۆڵی لیژنه له‌ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.عبدالحکیم خەسرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی كۆبووه‌وه.
لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی دووەمی چاکسازی و چۆنیەتیى بەڕێوەچوون و جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لەچوارچێوەی کار‌و بەرنامەکانی وەزارەتی پێشمەرگه تاووتوێ کرا.
هه‌روه‌ها پرسی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەى كوردستان خرایەڕوو و وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "سەڕەرای کۆسپ و تەگەرەکان هەنگاوەکانی پرۆسه‌ى چاكسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامیی هەیە".
پاشان سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌و پرسی یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراستەی وەزیری پێشمه‌رگه کرد‌و وەزیری پێشمەرگەش روونكردنه‌وه‌ى پێویستی له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كان دا‌و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیشی دایه‌وه‌و ڕۆڵى چاودێریی پەرلەمانیشی لەسەر کۆی پرۆسەکە بەگرنگ نرخاند‌و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بۆئەوەی ھەموومان بگەین بەو دەرئەنجامەی کاری لەپێناو دەکەین پێویستە بەیەکەوە کار بکەین و ھاوکارو ھەماھەنگ بین.