Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی دارایى و وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕاپۆرتی دووه‌می چاكسازی تاووتوێ ده‌كه‌ن

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێكردنی ڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی، ئەمڕۆ سێشەمە 2021/5/18، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیى زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ عەبدوڵا حاجی مه‌حمود وەزیری كاروبارى شەھیدان و ئەنفالکراوان كۆبووه‌وه‌.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازی لەمووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاته‌كان و خانەنشینی لەھەرێمی کوردستان و تیشك خرایەسەر چەندین بابەتی پەیوەست بەو پرسەو سه‌رۆك و جێگرو ئەندامانی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مانيش سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراستەی وەزیری كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان کردو بۆ چەند بابەتێكیش داوای ڕوونکردنەوەی زیاتریان کرد.
لەبەرامبەردا وەزیری كاروبارى شەھیدان و ئەنفالکراوان ڕوونکردنەوەی پێویستی لەسەر كۆی ڕاپۆرتەکە به‌گشتی و ئه‌و خاڵانەی كه‌ پەیوەست بوون بەوەزارەته‌كه‌یه‌وه‌ بەتایبەتی خسته‌ڕوو و وەڵامی سه‌رجه‌م پرسیارەکانیشی دایەوەو خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی بەرامبەر بەڕۆلی کارای پەرلەمان لەچاودێریکردن و ھەماھەنگیکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازیدا.