Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/19، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتیی له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ خوێندنەوە بۆ ئەو یاداشت و سكاڵایانه‌ کرا کە له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ ئاراستەی لیژنەکە کرابوون، دوای گفتۆگوکردن و بیروڕا گۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبه‌ستی چارەسەرکردنیان.
ته‌وه‌رى دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردنی بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌ش و دانانی میكانیزێك بۆ ئاماده‌كارى بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و بڕیاردرا بانگهێشتی نوێنەری ئەنجوومەنی دادوەری بەئامادەبوونی وەزیرانی (داد، ناوخۆ، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوقاف)، هەروەها ئەنجوومەنی باڵای خانمان بۆ لیژنه‌كه‌ بكرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن د.سنوور ڕاوێژکاری لیژنەکەوه‌ ڕاپۆرتی ئامادەکراوی هەردوو ڕاوێژکاری لیژنەكه‌ خوێندرانەوە.