لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی راپۆرت لهسهر ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەرێوەبردنی ئەوقاف ئاماده دهكات
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2021/5/2، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی ليژنەكه كۆبووەوە.
لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و بیروڕا گۆڕینەوەی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بهمهبهستی چارهسهركردنیان.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەرێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی سالی 1966ی ھەمواركراو لەھەرێمی كوردستان كراو ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئاراستەكردنی پرۆژەیاساكە بەھەماھەنگیی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بۆ ئەنجوومەنی بالای فتوای ھەرێمی كوردستان، چونكە جگە لەوەی پڕۆژەكە پرسێكی یاساییە، لەھەمان كاتیشدا ڕەھەندێكی شەرعییە پێویستیى بەفتوایهكی شەرعی ھەیە، بۆیەش ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەكە دواخرا بۆ دوای وەرگرتنی دیدو سەرنجی لیژنەی فتوای ھەرێمی كوردستان.