لیژنهی ئهوقاف و كاروبارى ئاینی چهند پرسێكی تاووتوێ كرد
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی پهیوهست بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/26، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكه كۆبووەوە.
لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لێژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردنیان و گۆڕینەوەی بیرورای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران بهمهبهستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
پاشان باس لەكۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان لیژنەی ئەوقاف و ئەنجوومەنی باڵای فتوا لەھەرێمی كوردستان كراو بەھەنگاوێكی گرنگ دانرا بۆ كاری ھاوبەش و ھەماھەنگیی زیاتر.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونهوهكەدا باس لەچۆنیەتیی ئەنجامدانى مەڕاسیمی فهریزهی حەجى ئەمساڵ كرا، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆى بارودۆخى پەتاى کۆڕۆناوە لەھەرێمی كوردستان ھیچ ھاووڵاتییهك بەشداریی مەڕاسیمەكە نەبوون، بۆ ئەمەش بڕیاردرا لەئایندەێكی نزیكدا بەرپرسانی حەج لەھەرێمی كوردستان بانگھێشتی كۆبوونەوەیهكی لیژنەی ئەوقاف بكەن بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕێكارەكانی ئهنجامدانی فهریزهی حەج.
لەكۆتایی كۆبوونهوهكهشدا لیژنە تاووتوێى كردنەوەی شوێنی نوێژكردنی ئافرەتانی لەمزگەوتەكان كرد بەپێی رێكارە تەندروستییەكان و بۆ ئەمەش بەپێویست زانرا ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بكرێت.