لیژنهی دارایى پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق تاووتوێ دهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/26، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی جێگری سهرۆكی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لهسهر پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق ژمارە ٧١ی ساڵی ٢٠٢١ کراو بۆ تاووتوێكردنی زیاتری پڕۆژەیاساكهش، لیژنە بڕیاریدا لەکۆبوونەوەی داھاتوویدا میوانداریی لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەت بکات بۆئەوەی خوێندنەوەیەکی تێروتەسەل بۆ بڕگەو ماددەکانی پڕۆژەیاساکە بکرێت.