Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق تاووتوێ دەکات

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/31، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە، له‌هۆڵی په‌ناگیرى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ جه‌میل ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز بەڕێوەبەری گشتیی دڵنیايی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پوولی عێراق ژمارە 71ی ساڵی 2021 کراو بۆ زیاتر گفتوگۆکردنيشي، لیژنە بڕیاریدا لەکۆبوونەوەی داھاتوودا میوانداریی لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەت بکات، بۆئەوەی خوێندنەوەیەکی تێروتەسەل بۆ بڕگەو مادەکانی پڕۆژەیاساکە بکرێت.