Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/19، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ى كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ى پێشوو ده‌ستیپێكرد، دواتر ئه‌و نووسراوانه‌ى ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆكردنیان و ده‌ربڕینی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌مى یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كراوه‌، به‌ئاماده‌بوونی د.محه‌مه‌د ڕێكانی ئه‌ندامی داواكارى گشتی و د.وه‌عد سلێمان ڕاوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ئاماده‌بووان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژه‌یاساكه‌، د.محه‌مه‌د ڕێكانی و د.وه‌عد سلێمان ڕاسپێردران كه‌ ڕاو سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر هه‌موارى یاساكه‌ یاداشت بكه‌ن و ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ده‌تپاكی بانگهێشتی لیژنه‌كه‌ بكرێن بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر له‌سه‌ر هه‌موارى یاساكه‌، بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواره‌كه‌، لیژنه‌ پێی باشبوو پڕۆژه‌یاساكه‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی بكرێت و یاساكه‌ به‌تێكڕایی هه‌موار بكرێته‌وه‌.
لیژنه‌كه‌ پێی وابوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژه‌ هه‌مواره‌كه‌ وۆرك شۆپێك ساز بكرێت به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ .