لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات
بەمەبهستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/24، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیى شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردنیان و بیروڕاگۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بهمهبهستی چارهسهركردنیان و ئاڕاستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەكه گفتۆگوکردن بوو لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لەھەرێمی کوردستان-عێراق، بەتایبەت ئەو ماددانە تاووێکران کەپەیوەستن بەھێزەکانی ناوخۆ.
ھەر لەکۆبوونەوەدا گفتوگۆکرا لەسەر یەکەی پاساوانەکان و پەیوەست بەو پرسەو چەند پرسێكی تر، لیژنە بریاریدا لیژنەى لاوەکی پێکبھێنرێت بەمەستی بەدواچوون بۆ ئهو پرسانه.