Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و په‌روه‌رده‌و خویندنی باڵا كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/24، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆو په‌یمانگه‌كان، به‌شداربووان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌داواكاریی ئه‌و سێ چینه‌ ڕه‌وایه‌و پێویسته‌ ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌ بانگگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵاو په‌روه‌رده‌ بكات بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌و پێدانی زانیاری به‌لیژنه‌كه‌و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆو په‌یمانگه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراوو یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌باره‌یانه‌وه‌، ڕێكاری په‌یڕه‌وییان له‌سه‌ر گیرایه‌به‌رو ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدامه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.