Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/24، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەكه‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگوکردنیان، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
تەوەرێکی دیكه‌ى كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەگفتوگۆكردن لەسەر دانانى دوو لیژنە بۆ سەردانیكردنى میحوەرەكانى پێشمەرگە لە هەرسێ پارێزگاى هەولێرو سلێمانى و دهۆك، بەمەبەستى ئامادەكردنى راپۆرتێك لەسەر (ژمارەى میلاك، درێژایی سنوورى میحوەر، پێداویستیى سەنگەرەكان، شێوازى دەوام، جۆرى چەك و پێداویستییەكانیان).
ھەر لەکۆبوونەوەكه‌دا گتوگۆکرا لەسەر دانانى لیژنەیەك بۆ سەردانیكردنى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان و رێكخراوى پیشمەرگەكانى گوڵان بۆ ئامادەكردنى ئامارى پێویستیى ژمارەى پێشمەرگە دێرینەكان و زانیاریى پێویست.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئەندامان بەگشتى ڕاى خۆیان خستەڕوو لەسەر هەندێك بابەتى گشتى وەك گەڕانەوەى هێزەكانى پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكان و مووچەى لیوا هاوبەشەكان و ژوورى ئۆپەراسیۆنەكان و تۆپبارانى ناوچە سنوورییەكان لەلایەن توركیا گفتوگۆى تێروتەسەلیان لەسەر كرا.