Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووس لەھەرێمی کوردستان دەکات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌رسێ پێشنیازه‌یاسای تایبه‌ت به‌پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووس و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/5/18، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر هه‌رسێ پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووسه‌كان و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان، دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی ڕاو سه‌رنجه‌كانیان بڕیاردرا ڕاپۆرتێك ئاماده‌ بكرێت و ناوه‌ڕۆكی هه‌رسێ پێشنیازه‌یاساكه‌ له‌خۆ بگرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری په‌یڕه‌وی.
دواتر ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ گۆران عومه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌وشی هونه‌ری میللی له‌هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه‌ كه‌به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ جه‌لال محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ئاماده‌یان كردبوو و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ده‌ستنیشانكردن و دیاریكردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی تیپه‌ میللییه‌كان، هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ كه‌زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕێكخستن و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی كاره‌كانی ئه‌و تیپه‌ میللییانه‌ كرده‌ووه‌.