Skip to the content
Menu

لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی پێشوازیی لەتۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەماھەنگی (CNO) کرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 2021/5/2، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتیی سه‌لمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی محسن حسین بڕیاردەری لیژنەو فه‌یسه‌ڵ عه‌باس و گولیزار ڕه‌شید ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و نه‌وزاد عه‌لى ئه‌حمه‌د راوێژکارى لیژنه‌كه‌، پێشوازیى لەڕیکخراوەکانی ھەماھەنگی (CNO) کرد. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌قسەکردن لەشەر ڕەوشی بێکاریی لاوان و گەنجان لەھەرێمی کوردستاندا كه‌ژمارەیەكى زۆریان بێکارن و پیویستە پەرلەمان و حکومەت بیر لەمیکانیزمی نوێ بکەنەوە بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان و لاوانی کوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکرا کە لیژنەكه‌ راپۆرتێکی لەسەر ڕەوشی بێکاری لەھەرێمی کوردستان ئامادەکردووەو ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە بۆئەوەی لەدانیشتنی پەرلەماندا بخرێتەڕوو، تیایدا کۆمەڵێك راسپاردەی گرنگ لەسەر چارەسەرکردنی کیشەی بێکاری و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و لاوان خراوه‌ته‌ڕوو.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا بریاریاندا بەدرێژەپێدانی ھەماھەنگیی نێوانیان بۆ کارکردن لەسەر پرسی گەنجان و لاوان.