لیژنەی كاروباری شەهیدان گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/5/18، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكهدا گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆسایدكراوان و زیندانیانی سیاسی كراو دوای خستنهڕووى چەندین راو سەرنج و تێبینی لەلایەن لیژنه لاوهكییهكانهوه، بڕیاردرا راوێژكارانی لیژنهكه پێداچوونەوەیەك بەهەموارەكە بكەن.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكهدا لیژنە سەڕەڕای بەردەوامی لەسەردانە مەیدانییەكانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەهەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەنجامی سەردانەكانی رابردوو بكات لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدل لیژنە تاووتوێی ئەو نوسراوانەی كرد كەئاڕاستەیان كرابوو، وەڵامی ئەوانەشی دایەوە كەپێویست بوون.