Skip to the content
Menu

لیژنەی شەهیدان بانگهێشتی لیژنەكانی چاكسازی لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی هەنگاوەكانی چاكسازی لەماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/24، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا راوێژكارانی لیژنەكە راپۆرتەكانیان سەبارەت بەهەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خستەبەردەمی لیژنەكە بەمەبەستی تاووتوێكردنی.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا لیژنە بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو لیژنەكانی چاكسازی لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بانگهێشت بكات بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون له‌هەنگاوەكانی چاكسازی دا.
لەكۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنە تاووتوێی ئەو نوسراوانەی كرد كەئاڕاستەیان كرابوو، وەڵامی ئەوانەشی دایەوە كەپێویست بوو.