لیژنەی کاروباری تەندروستی ڕۆژی جیهانیى پەرستاران لەسەرجەم پەرستارانی جیهان و کوردستان بەتایبەتى پیرۆز دەکات
پەرستاران یەكێكن لەو توێژه دڵسۆزانه‌ى كه خزمەتکردنیان هەمیشە جێگه‌ی ڕێزە، بۆیە بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانیی پەرستاران، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر ئەم ڕۆژە لەگشت پەرستاران پیرۆز دەکات و هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازییان بۆ دەخوازێت.
لەم ساڵانەی دواییدا پەرستارانی کوردستان ڕووبەڕووی ئەرک و ماندووبوونێکی قورس بوونەتەوە، لەلایەک ئەرکیان لەچارەسەری بریندارانی پێشمەرگەکانی شەڕی دژى داعش و دواتر هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بووەهۆی سەختر بوونی ئەرک و خزمەتی پەرستاران، بۆیە نابێت هەرگیز ئەم خزمەت و دڵسۆزییەیان لەبیر بکرێت کەوەک سەربازی ون لەخزمەت تەندروستی و سەلامەتیی هاووڵاتییاندان.
له‌كاتێكدا ئه‌م یاده پیرۆز ده‌كه‌ین كهبەداخەوە جیهان ڕووبه‌ڕووی په‌تایه‌كی كوشنده بۆته‌وه‌و په‌رستارانی ئازیزمان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی له‌خزمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانن و لەم ڕێگایەدا ژمارەیەکی زۆریان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و گیانیان لەدەستداو بەشێکی دیكەشیان دواى چاکبوونەوەیان گەڕانەوە خزمەتی بۆ نەخۆش و كەرتى تەندروستى.
هەر بەم بۆنەیەوە جارێکی تر داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنێ بۆ هه‌لی كار‌و خسته سهرپیشهی په‌رستاران و ده‌رچووانی به‌شه ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كان له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی سوود له‌تواناكانیان وه‌ربگیرێت، له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا ڕه‌چاوی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌رك و مافه‌كانیان بكرێت و هانی سه‌ندیكاكانی تایبه‌تمه‌ند ده‌ده‌ین كه له‌ئه‌ركی ڕێكخراوه‌ییان به‌رده‌وام بن له‌به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی توێژه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی و ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ پێویستییه یاساییه‌كان له‌م پێناوه‌دا.
دووباره پیرۆزه ١٢ى مایس و به‌هیوای ته‌ندروستیی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك و خوای گه‌وره هاووڵاتییانمان پارێزراو بكات.
لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌په‌رله‌مانى كوردستان